کوەیت گۆشتی قوربانی بەسەر ئاوارەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشدەکات

0
218

SNN

حکومەتی کوەیت لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە بڵاویکردەوە کە بڕی 15 تۆن گۆشتی قوربانی بەسەر دەیان هەزار ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، ئەو خێرەی کە دەدرێتە ئاوارەکان لەژێر چاودێری کونسوڵخانەی گشتی کوەیت لە هەولێر دەبێت، هاوکاریەکەش لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی کوەیت دابینکراوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، ئەو گۆشتی قوربانیەی کە دابەشدەکرێت حەوت هەزار خێزانی ئاوارە و  و 35 هەزار پەنابەر لە هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند دەبن.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this