روسيا سيستەمی بەرگری S-500ی تاقيکردەوە

0
191

SNN

روسیا بە سەرکەوتوویی سیستەمی بەرگریی مووشەکی (S-500)ی دژە فڕۆکەکانی تاقیکردەوە، بەمەش سوپای ئەو وڵاتە بووە خاوەن بەهێزترین سیستمیی بەرگریی ئاسمانی لە جیهاندا.

وەزارەتی بەرگریی روسیا رايگەياند: “خێرایی موشەکەکە نزیکەی 7 جار لە خێرایی دەنگ زیاترە و توانی ئامانجی خۆی بەدووری زیاتر لە 350 کیلۆمەتر بپێکێت”.

بەگوێرەی هەندێ سەرچاوەی سەربازی، سیستەمی بەرگریی (500-S) تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی جیهان بەهێزترین و پێشکەوتووترینە و تاکە سیستەمە لە جیهان، کە خێراییەکەی هێندە لە خێرایی دەنگ زیاتر بێت.

سیستەمی بەرگری موشەکی  (S-500) قۆناغی دوای هەردوو سیستەمی بەرگریی مووشەکی (S-300) و (S-400)ە، تاوەکو ئێستا بە بەهێزترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دژ بە موشەکی فڕۆکە جەنگییەکان لە جیهان دادەنرێت، توانای خستنەخوارەوەی بەهێزترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهانی هەیە، کە ئەویش فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمریکییە، ئەوە جگە لە توانای تێکشکاندنی موشەکە بالیستییە دوور مەوداکان.

بە تاقیکردنەوەی (S-500) لەگەڵ سیستەمی بەرگری (S-400) دەبنە سیستەمی سەرەکی بەرگریی روسیا و کار بە سیستەمی (S-300) ناکرێت.

سیستەمی (S-300) لە ساڵی 1978وە تاوەکو ئێستا خراوەتەکار، سیستەمی (S-400)یش لە ساڵی 2007وە خراوەتەکار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this