نرخی نەوت دابەزی

0
127
بەهای نەوت

SNN

نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جيهاندا دابەزينی بەرچاوی بەخۆوە بينی و يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، شارەزايانی ئابووری هۆکاری دابەزينەکە بۆ بڕيارەکانی ئۆپيک دەگەڕێننەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ چوارشەممە، يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بە  96دۆلار و چوار سەنت دەفرۆشرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە  66دۆلار و  91سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخەکەی بەراورد بە رۆژانی ديکە کەميکردووە.

لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بڕیاردرا رۆژانە بە تێکڕا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیل زیادبکەن لە هەر رۆژێکدا، بڕیارەکەش بۆ مانگی ئاب و مانگەکانی دواترە.

ئەگەر رێککەوتنەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022، رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لەسەری رێککەوتن کۆتايپێدێت و  رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this