تەندروستی هەولێر: نەخۆشەکانی کۆرۆنا تەندروستییان جێگیرە

0
415

SNN

تەندروستی هەولێر رایگەیاند: لە ئێستادا سێ نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەولێر ماون کە ئەوانیش تەندروستییان جێگیرە.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “تەنیا سێ نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر ماون کە ئەوانیش تەندروستییان جێگیرە و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان نیە، هەموویان لەیەك نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە حەفتەیەکە هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر تۆمار نەكراوە.

تا ئێستا 404 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان و 383 چاکبوونەوە تۆمارکراوە، 16 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدا ماونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this