سکرتێری گشتی نەتەوەيەکگرتووەکان ئيدانەی تەقينەوەکەی بەغدا دەکات

0
106

SNN

ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ، ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدای کرد.

نوسینگەی تایبەتی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان، گەل و حکوومەتی عێراق کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوەش کراوەتەوە: ” پێویستە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دەست یاسا”، تێیدا هاتووە: “ئەم تەقینەوە دڕندانەیە ئەوەی وەبیرهێناینەوە کە تیرۆر هیچ سنوورێک نازانێت”.

رۆژی 20ی ئەم مانگە لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سەدری بەغدا، تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان به‌هۆیه‌وه‌      30کەس گیانیان لەدەستداوە و 60ی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this