تەقەکەرێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

0
353

SNN

بەڕێوبەرايەتی پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندروێکدا بڵاويکردەوە: “ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەکەرێکیان لەشەقامی سالمی شاری سلێمانی دەستگیرکردووە”.

راشيگەياند: “دوای ئەوەی کاتژمێر  2:25خولەکی شەوی رابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکەو توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لەئێستادا تۆمەتبار د، أ، م لەدایکبووی  1982بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this