پاكستان جارێكی دیكه‌ تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كرد

0
160

SNN

پاكستان كه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه‌ سێ جار بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی چینی “تیكتۆك”ی داوه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ هۆكاری به‌رده‌وامیدان به‌ “ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاوی پلاتفۆرمه‌كه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی دایه‌وه‌.

ئاژانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاكستان له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: “ماڵپه‌ڕ و ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆكیان راگرتووه”‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی “به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناوه‌ڕۆكی نه‌گونجاو تیكتۆك و نه‌توانین بۆ رێگه‌گرتن له‌و ناوه‌ڕۆكه‌ نه‌گونجاوه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی پێ داون”.

به‌م جۆره‌ له‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه‌ تاكوو ئێستا پاكستان بۆ چواره‌م جار تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

پاكستان به‌ دوای هیندستاندا دووه‌مین وڵاتی ئاسیابوو كه‌ تیكتۆكی قه‌ده‌غه‌ كرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this