70 هەزار گەشتیار لە سلێمانی و هەڵەبجەن

0
126
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەماوەی هەفتەیەكدا زیاد لە 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە كردووە و گەشتیارانیش كەشێكی ئارامیان بۆ ڕەخساوە، هاوكات تیمەكانی گەشتوگوزاریش دەیان تیمیان لەبازگەكان داناوە بۆ پێدانی ڕێنمایی گەشتیاری بەو گەشتیارانەی ڕوو لە ناوچەكە دەكەن.
لە پێش جەژن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لەرێگەی قایمقامیەتەکانەوە خاوەن هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەكان ئاگادار كراونەتەوە كە لەماوەی پشووی جەژندا كراوەبن و گرفت بۆ گەشتیاران دروست نەبێت.
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە دووەم ڕۆژی جەژندا بەردەوامی هەیە و وەك پێشبینیمان دەكرد ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی گەشتیاران بەراورد بە جەژنی رەمەزان زۆر زیادی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیش لەڕێگەی 12 تیمی تایبەتەوە لە بازگەكان ڕێنمایی پێویست لەبارەی پاراستنی ژینگە و گرتنەبەری ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەدەنە گەشتیاران كە لە پارێزگاكانی عێراقەوە دێنە سلێمانی.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەشڵێت بەهۆی ئەو كەشە ئارامەی كە باڵی بەسەر سلێمانیدا كێشاوە پێشبینی هاتنی زیاد لە 150 هەزار گەشتیار دەكریت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this