بەریتانیا لە زۆری ژمارەی کۆچبەراندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

0
203

SNN

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەریتانیا، زۆرترین ژمارەی کۆچبەران لە ماوەی یەک رۆژدا گەیشتوونەتە خاکی بەریتانیا کە ئەمە ریکۆردێکی نوێیە بۆ ئەو وڵاتە.

میدیاکانی بەریتانیا لە زاری بەرپرسانی کۆچی وڵاتەکەوە ئەوەیان خستووەتەڕوو، 430 کۆچبەر لە یەک رۆژدا گەیشتوونەتە بەریتانیا کە  ئەمە پێشتر رووینەداوە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش وتوویەتی رێژەی کۆچبەران بەراورد بە ساڵی رابردوو کە هەشت هەزار و 461 کەس گەیشتبوونە بەریتانیا، لە ئەمساڵدا زۆر زیاترە.

پەرلەمانی بەریتانیا لە ئێستادا تاوتوێی پرۆژەیاسایەک دەکات کە کۆچی نایاسایی بە تاوان هەژماردەکات و سزای زیندانی بۆ دیاریکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this