وەزیری ناوخۆی تورکیا: بەرەو عێراق هەنگاو دەنێین

0
364

SNN

وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایدەگەیەنێت کە تورکیا بەمنزیکانە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێت و دەڵێت “پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆی ئێمەدایە”.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیرى ناوخۆى تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا رایگەیاند: “وەک دەزانن سەقامگیرکردنى ئاشتى ئەم ناوچەیە بەرپرسیارێتى ئێمەیە. ئاشتى لە ئەفغانستان و عێراق و لیبیا و سوریا لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە”.

وتیشی: “سەقامگیرکردنى ئاشتى جوگرافیاى ناوچەکە و ئیسلام و مرۆڤایەتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەوەش لە بەرپرسیارێتى ئێمەدایە، هەموو ئەوانە بەرپرسیارێتى ئێمەیە و کەس دوودڵ و ڕاڕا نەبێت و لەو ڕۆژگارەش نزیکبوونەتەوە”.

سۆیلۆ باسى لەوەشکرد، “ئەو ڕۆژگارانەى کە بەرەو عێراق و سوریا هەنگاو دەنێین نزیکبووەتەوە و پێیەکانمان لەسەر ڕێگایە و هەروەها ئاشتیش دەگەیەنینە براکانمان لەلیبیا.  “

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this