لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ چارەسەری کۆرۆنا دەکرێتەوە

0
215
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: “لەچەند کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە: “دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) و تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە.
تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this