بافڵ تاڵەبانی بڕیارێکی لەبارەی دژەتیرۆرەوە دەرکرد

0
2189

SNN

‎ بافـڵ تاڵەبانی، فەرمانی کردووە تەواوی ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراوە، هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بەنایاسایی سوودمەندبووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک لێیدەسێندرێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتوون، بافڵ تاڵەبانی لە درێژەی چاکسازییەکانیدا بڕیاریداوە هەرکەسێک بەنایاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی و کڕینی وەلا ئەم ئیمتیازاتانەی پێدرابێت لێی وەردەگرێتەوە، ھەر کەسێکیش پابەندنەبێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.

‎هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ھەنگاوە لە کاتێکدایە دەزگای دژەتیرۆر بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار کەس ناسنامەی دژەتیرۆریان بۆ دروستکراوە کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.

‎وابڕیاریشە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژەتیرۆر دروست بکرێت و تەواوی ئەو ناسنامانە پێشتر وەربگیرێتەوە و رابگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this