ئاسایشی هەولێر: رووداوی تەقەکردن لە سەر رێگەی کەرکوک پەیوەندی بە گەشتیارانەوە نەبووە

0
138
هەولێر

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوی تەقەکردن لەسەر رێگەی ئەو شارە بۆ کەرکوک بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: “ئەو روداوەی رویداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە: “سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوەتەوە و وا باسدەکرێت کە ڕێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق کراوە، ئاگاداری هەمولایەک دەکەینەوە کە ئەم روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی هەینی ڕێکەوتی 16ی تەممووز، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر ڕێگای (کەرکوک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن”.

راشیگەیاندوە: “روداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبوە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this