لە هێرشی نەژادپەرەستە تورکەکان بۆ سەر خێزانێکی کورد کەسێک کوژرا

0
361

SNN

بەپێی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە ناوچەی مەرمەرەی کونیا لە تورکیا گروپێکی نەژادپەرەستی تورک هێرشیان کردوەتە سەر خێزانێکی کورد و بە هۆیەوە ئەندامێکی ئەو خێزانە کوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە: “لە چارکلکۆی مەڕمەڕەی کۆنیای تورکیا، خێزانێکی خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان هێرشیانکراوەتەسەر. ئەو خێزانە 20 ساڵە لەو ناوچەیە دەژین، کۆمەڵێک نەژادپەرستی تورک کە لە 60 کەس پێکهاتبوون، بە چەک هێرشیان کردوەتەسەر خێزانە کوردەکە و لە ئەنجامدا حەکیم دالی تەمەن 43 ساڵ، بە دەستی نەژادپەرستە تورکەکان کوژراوە”.

حەمدی دال برای حەکیم  لەو بارەوە رایگەیاندوە: “لەبەرئەوەی ئێمە کوردین بۆیە هێرشمان کراوەتە سەر، پێمان دەڵێن دەبێت ئێوە خانووەکەتان بفرۆشن و لێرە بڕۆن، لە گوندەکانی دەوروبەریشمانەوە  گوشاریان لێکردوین و دەیانەوێت لێرە بڕۆین و چەند جارێک هەڕەشەیان لێکردوین”.

جەختیکردەوە: “کاتێک شوانەکەی ئێمە  خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانمان بوو، گوێمان لە دەنگەدەنگ بوو، بینیمان 60 کەس هاتن و هێرشیان کردە سەرمان، ئێمە سێ کەس بووین  و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا براکەی من کوژرا”.

پێش چەند رۆژێکیش لە ناوچەی باخچە شەهیری مەرەمەڕە گروپێک کە خۆیان وەک نەژادپەرستی تورک ناوبردبوو هێرشیان کردبوە سەر خێزانێکی کورد و بە هۆیەوە چوار ژن و حەو پیاوی کرد بە سەختی بریندارببوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this