فوئاد حسێن: رێككه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌كرێت

0
118

SNN

وەزیری دەرەوەی عێراق باس لەوە دەکات، ئەمریکا هیچ بنکەیەکی سەربازی لە عێراق نییە و ئاماژە بەوەش دەکات لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان کار بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک دەکەن لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا.

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا رایگه‌یاند: “چوارەم گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی، کۆتا گەڕی دانوستانەکانە” و ئەوەشی خستەڕوو، کە “ره‌نگه‌ بەغدا و واشنتن دوای كۆتاییهاتنی ته‌واوی گه‌ڕه‌كانی گفتوگۆ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌منی ساڵی 2008 بگه‌ڕێنه‌وه”‌.

باسی لەوەشکرد: “لەم گەڕەی دانوستانەکاندا، گفتوگۆ بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی”.

وەزیری دەرەوەی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌: “هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراقدان و هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مەریكی له‌ عێراقدا بوونی نییه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this