لەدوای بڕیارەكەی بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیركراون

0
722

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی هەریەكە لە بافل تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیاریاندا بە كۆتاییهێنان بەكاری قاچاخچێتی لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان، لە ئیستادا كاریگەری ئەو بڕیارانە دەركەوتوون و لە ماوەی رابردوودا شەش قاچاخچی لە باسماخ دەستگیرکراون.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریانكردووە بۆ زیاتر كۆنترۆڵكردنی كاری بازرگانی لە مەرزەكان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە، هەرچەندە ئێمە پێشتریش رێگەمان بە كاری قاچاخچێتی نەداوە، بەڵام لەدوای ئەو بڕیارانەوە ئێمەش زیاتر رێکارەکانمان توندوتۆڵكردووەتەوە، كە ئەوەش لە پیناو بەرژەوەندی گشتیدایە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لەدوای بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی كاڵا و شمەكی قاچاخ و نایاسایی، ئێمە لەمەرزی باشماخ توانیومان شەش كەس دەستگیربكەین و دۆسیەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخەوە، بە دڵنیایشەوە لە داهاتوودا ئەم بڕیارانە زیاتر كاریگەرییان دەبێت ئەوەش لە دواجار هۆكارێك دەبێت بۆ زیاتر گەشەكردنی ئابووری و زۆربوونی داهاتی خاڵەسنورییەكان”.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ جەختی لەوەشكردەوە: “بەدڵنیاییەوە لەمەودوا ڕێوشوێنەكانمان زۆر توندكردووەتەوە بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم چاوپۆشی لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەن بۆ هاوردەكردنی باری قاچاخ یاخود هەر كارێكی دیكەی نایاسایی، ئەو شەش كەسەش كە لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا دەستگیركراون بەفەرمانی دادوەری دادگای پێنجوێن لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this