عەلی حەمەساڵح: لەئێستادا رەوشی فڕۆکەخانەی سلێمانی باشە و قاچاخچێتی تێدا نەماوە

0
331

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “قاچاخچێتی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نەماوە و لە باشماخیش کەمبووەتەوە”.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کاری قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان بە SNNی راگەیاند: “لە ئێستادا رەوشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باشە و قاچاخچێتی تێدا نەماوە، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش قاچاخچێتی کەمی کردووە”.

راشیگەیاند: “کاری قاچاخچێتی بەتەواوی رانەگیراوە، بەڵام بە رێژەیەک کەمیکردوە، چەند ھەفتەیەکی تر چاوەڕوان دەبین تا بەتەواوی ئەو کارە لە دەروازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت و کۆتایی  پێدەھێنرێت.”

لەماوەی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ رێگری لە کاری نایاسایی و قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان چەند بڕیارێکی راگەیاند و کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجامدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this