کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی عێراق- ئەمریکا لە واشنتن ئەنجامدرا

0
407

SNN

فەرماندەیەکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: کە درەنگانەی شەوی پێنجشەممە، لە واشنتن-ی پایتەختی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی باڵای فەرماندەکانی سوپای عێراق و ئەمریکا ئەنجامدراوە.

سەرچاوەکە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: لیژنەیەکی سەربازی و هونەری عێراقی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکان کۆبوونەوە، ئەمەش دەبێتە دووەم کۆبوونەوە لە نێوان ئەو دوو لایەنە لەسەر گفتووگۆ هونەری و سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەم کۆبونەوەیەش لەژێر رۆشنایی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقدایە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد: کە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ دانانی ستراتیژییەکی نوێ بووە بۆ بەگژداچوونەوەی داعش لە داهاتوودا و لەگەڵ پەیوەندییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و عێراق لە داهاتوودا.

لە کۆبوونەوەکەدا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق فەریق روکن عەبدول ئەمیر شەممەری ئامادەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا هەریەکە لە لیود ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا مارا کارلین جێگری وەزیری بەرگری ئامادەبوون.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this