“بە بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی سلێمانی دەكەین سەنتەرێكی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان”

0
385

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بە پشت بەستن بەو بڕیارانەی كە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەركراون و بەڵێنی پشتیوانیكردنمان وەرگرتووە بۆ زیاتر گرنگیدان بەكەرتی بازرگانی، پلانمانداوە كە سلێمانی بكەین بە سەنتەرێكی بازرگانی گەورە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و گوێگرتنی لە داواكارییەكانمان و خستنەڕووی كێشەو گرفتەكانی بازرگانان، لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتەوە بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە كە لەدوای پشووی جەژنەوە چەند لیژنەیەكی تایبەمەند لە دەروازە سنورییەكان دابنرێن بۆ زیاتر كارئاسانی بۆ بازرگانان و نەهێشتنی قۆرخكاری لە كەرتی بازرگانیدا لە بەرژەوەندی چەند كەسێك.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە دڵنیاییەوە ئەو پاڵپشتی و بەدەمەوەهاتنەی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان و دەركردنی چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی بازرگانان و هاووڵاتیان هۆكارێكی باش دەبێت كە لەمەودوا كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر گەشە بكات و سلێمانی بكەینە دەروازیەك بۆ شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری بازرگانیدا.

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە ژووری بازرگانی پلانمان داناوە كە سلێمانی بكەینە سەنتەرێكی گەوەی بازرگانی بۆ هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك ئەو باج و ڕسوماتە زۆرەی كە پێشتر لەسەر بازرگانان دانرابوو لاببرێن و كارئاستنی زیاتر بۆ بازرگانان بكرێت بۆ ئەومەبەستەش جێگری سەرۆكی حكومەت بەڵێنی هەموو پشتیوانییەكی پێداوین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this