“لە ئایندەیەكی نزیكدا قاچاخچێتی و قۆرخكاری لە دەروازە سنوورییەكان كۆتاییان دێت”

0
782

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، ئاماژە بەوەدەكات لەدوای بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ڕێكخستنەوەی زیاتری دەروازە سنوورییەكان لە ئێستادا كاریگەری ئەو بڕیارانە زۆر بەباشی دەركەوتوون كاری قۆرخكاری و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان زۆر كەم بووەتەوە، دەتوانین مژدەی ئەوەش بدەین كە لە ئایندەیەكی نزیكدا قاچاخچێتی و قۆرخاكاری لە دەروازە سنوورییەكان كۆتاییان دێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەریم دەركراون بۆ ڕێكخستنەوەی دەروازە سنوورییەكن و كۆتایی هێنان بە كاری قاچاخچێتی و قۆرخكاری، كاریگەری زۆرباشیان هەبووە و هەر لە ئێستاوە كاریگەری ئەو بڕیارانە بەدەركەوتوون، چونكە ڕۆژ بەڕۆژ داهاتی گومرگەكان زیاد دەكات و هاوكات كاری قاچاخچێتی و قۆرخكاریش كەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆمان هەیە بۆ ئەوەی زیاتر كاری گومرگ و باج لە دەروازە سنوورییەكان ڕێكبخەینەوە هەموو ئەو دیاردە دزێوانەی كە باسدەكران لە دەروازە سنوورییەكان كۆتاییان پێبهێین.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، دەتوانین مژدەی ئەوە بدەین كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كاری قاچاخچێتی و قۆرخكاری لە بواری بازرگانی كۆتایی پێدەهێنین، ئەوەش پاڵپشت بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی كە لایەن جێگری سەرۆكی حكومەت دەركراون بۆ ڕێكخستنەوەی كاری بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكان.

وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردوودا هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری ناوچە جیاجیاكان كۆبووەوە چەند بڕیارێكی پەیوەست بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لەدەروازە سنوورییەكان دەركران.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this