ئیتۆ به‌رشەلۆنه‌ پشتگوێ ده‌خات و یانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ كاروانی خۆیدا ئاشكرا ده‌كات

0
2815
ساموێل ئیتۆ

SNN Sport

ساموێڵ ئیتۆ یاریزانی پێشووتری یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌مرێت و هانده‌ری نیراتزۆریه نەک یانەی بەرشەلۆنە‌ .

ئیتۆ لە نوێترین لێدوانیدا هه‌ستا به‌ گێرانه‌وه‌ی ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ له‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین نازناو به‌درێسه‌كه‌یه‌وه‌ .

 

ئیتۆ له‌ هاوێنی 2009  له‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌وه‌ چووه‌ ریزی یانه‌ی ئینته‌رمیلان له‌ بۆندێكی ئاڵوگۆركردن له‌گه‌ڵ زه‌ڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و 2 وه‌رز یاری كردو 53 گۆڵی تۆمار كرد  و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ ساڵی 2010 توانی 3 نازناوه‌كه‌ بباتەوە .

ئێتۆ له‌ میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی ” ئەگه‌ر یاریزان بوویت له‌ ئینتەرمیلان، ئه‌وه‌ ده‌مریت و هەر هانده‌ری ئه‌و دەبیت “.

وتیشی ” مۆرینیۆ به‌  رێگایه‌كی ساكار رازیكردم  ، درێسی ژماره‌ 9 ئینتەرمیلانی بۆ ناردم و بۆمی نوسی و  وتی ” ئه‌وه‌ بۆ تۆیه‌ و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانتین “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ هه‌بوو  له‌ نێوان ئه‌و مووچه‌ی داوامده‌كرد و له‌ نێوان ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئینتەر خستبوویانه‌روو ، بۆیه‌ هه‌موانم سه‌رسام كرد، وتم با  ئەو مووچە وبه‌شی لێبڕاو لە گرێبەستەکەم  بیکەینە پاداشت بۆ تیپه‌كه‌ ، ئەگه‌ر نازناوی خولی پانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپامان له‌ ماوه‌ی 2 ساڵدا بردەوە ،بەڵام پاش تێپه‌ربوونی ته‌نیا 10 مانگ پاڵه‌وانی پێشبڕكێكه‌ بووین “.

 

وتیشی ” نامه‌یه‌كم له‌ ماتیرازی پێگه‌یشت و پێی وتم ” ئەگه‌ر هاتی بۆ ئینتەر ئه‌وه‌ هه‌مووشتێك دەبەیتەوە ، ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌یم پێ نه‌بوو بۆیه‌ پرسیارم له‌ دیمتری ئه‌لبه‌رتینی لێكرد “.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ” نامه‌كه‌ به‌ راستی له‌ ماركۆ‌وه‌ بوو ، پێشتر ئه‌مه‌  له‌ هه‌موو ژیانی پێشه‌ییمدا رووینه‌داوه‌ ، ئه‌م نامه‌یه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ بریاردانم “.

هه‌روه‌ها وتی ” دواتر ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی یانه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم و پێی وتم ، ئێتۆ بڕوات پێم هه‌بێت كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌ سه‌ر ده‌به‌یت و وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ له‌ ماڵی خۆتی “.

ده‌رباره‌ی  به‌شداریكردنی له‌ پێگه‌ی باڵی چەپدا  له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ كۆنه‌كه‌ی  له‌ نیوه‌ی كۆتایی  خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان وتی ” ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رشەلۆنه‌دا له‌و پێگه‌یه‌ یاریم كرد ، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی دۆخێكی كتوپڕبوو له‌و شه‌وه‌دا وا مه‌زنده‌م كرد ، له‌ راستیدا ئه‌مه‌م له‌ ماوه‌ی وه‌رزه‌كه‌دا مه‌زنده‌م كردبوو ، کاتێک تیاگۆ مۆتا كارتی سووری دژی بەرشەلۆنە وه‌رگرت و لەو‌ كاتدا مۆرینیۆ و زانێتی قسه‌یان بۆم كرد و بۆمیان روونكرده‌وه‌ چۆن له‌ سه‌ر یاریگاكه‌ بوەستین ، ته‌نانه‌ت كاتم به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بوو بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌و مه‌ودایه‌ی كه‌ ده‌بێت رابكه‌م “.

هه‌روه‌ها وتی ” به‌ خۆمم وت با هه‌موو توانایەكمان بخه‌ینه‌ گه‌رو له‌ كۆتایدا ده‌بینین چی روو ده‌دات و سه‌ركه‌وتووبووین  له‌ گه‌یشتن بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان “.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ” هه‌میشه‌ یەک شت له‌ یاد ناكه‌م كاتێک لە‌ به‌رامبه‌ر چێڵسی یاریمان كرد ، مۆرینیۆ پێش یارییه‌كه‌  پێی وتین ، تیپێك ناتوانێت لێم بباته‌وه‌ كه‌ پێشتر راهێنانم پێدا بێت ، چوینه‌ نێو یارییه‌كه‌ به‌ جۆرێكی جیاواز له‌ پێداگری ،چونكه‌ ئێمه‌ بۆ خۆمان یاریمان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو بۆ راهێنه‌ره‌كه‌مان”.

له‌ کۆتایی قسه‌كانیدا وتی ” پێش ئه‌وه‌ی  له‌ یارییه‌كه‌ گۆڵ تۆمار بكه‌م وه‌ستام كاتێک تۆپه‌كه‌ كه‌وت و به‌ خۆمم وت ئەگه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی باش هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵ كرد ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی گۆڵ تۆمار ده‌كه‌یت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this