فواد حسێن: داعش هێشتا چالاکە و پێویستیمان بە پشتیوانی نێودەولەتییە

0
375

SNN

 وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هێشتا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن بۆیە وڵاتەکە پێویستی بە بە هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەتی دەبێت، لەهەمان کاتیشدا جەخت لەوە دەکاتەوە،کە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق قەبوڵ ناکەن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاند: داعش هێشتا چالاکە و مەترسییەکانی بەردەوامن، بۆیە پێویستیمان بە هاوکاری و پشتیوانی نێودەوڵەی دەبێت.

باسی لەوەشکرد، کە سوپاسی ئەمریکا دەکەین بۆ پشتیوانییەکانی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە داعشدا و جەختی کردەوە، کە گەشبینن لە ئایندەدا پەیوەندی پتەویان لەگەڵ واشنتن دەبێت.

سەبارەت بە دەستپێکردنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئەمریکاش وتی: ” گفتوگۆکانمان لە بواری سەربازیی و ئەمنی و ئابووری و وزە و نەوت چەند پرسێکی دیکە بەڕێوە دەچێت”.

فوئاد حسێن راشیگەیاند: گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەروەک باسی لەوەکرد، کە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق جێگەی قەبوڵکردن نییە”.

لای خۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “واشنتۆن هاوبەشێکی گرنگی بەغدایە لە شەڕی دژ بە داعش، بەڵام هاوپەیمانی نێوانیان تەنها لە شەڕی دژ بە داعشدا خۆی نابینێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this