تویژینەوەیەک: هەرچی مەودای نێوان دوو ژەمە ڤاکسینی فایزەر زیاتر بێت کاریگەرترە

0
321

SNN

بەپێی نوێترین توێژینەوە لە بەریتانیا هەرچی مەودای وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای فایزەر زیاتر بێت، کاریگەرترە، بەتایبەتی بۆ پارێزگاری لەبەرامبەر تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسەکە.

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی ماوەیەکی زیاتر دەکەوێتە نێوان وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاکسینی فایزەر رێژەیەکی زیاتر لە دژە تەن لە لەشیاندا دروست دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنایان زۆر کەمترە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەگەر مەودای نێوان ژەمی دووەم و ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە هەشت هەفتە بێت، کاریگەری زیاتری دەبێت بۆ پاراستن بەرامبەر بە جۆری گۆڕاوی دەلتای کۆرۆنا.

لەسەرەتادا پێشنیازکرابوو کە سێ هەفتە بکەوێتە نێوان دوو ژەمە ڤاکسینی فایزەر، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە بۆ 12 هەفتە گۆڕدرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this