ڕوونكردنەوەیەك لە بەرێوبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستانەوە

0
838

SNN

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گومری هەرێم روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر رادەستکردنی داهاتەکانی هەرێم بۆ بەغدا و ئاماژە بەوە دەکات، کە حکومەتی هەرێم داهاتی رادەستی بەغدا نەکردووە دەڵێت ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتۆتە سەر حكومەتی هەرێمی بەرامبەر بەغدا. حكومەتی هەرێمی لەسەردانی وەفدی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستۆتە بەردەمی تیمەكە و بە پێی ئەو داتایانە حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت.

ئەم ڕێكارە بە پێی ماددەی 11ی لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی 1ی 2021ەوە جێبەجێ دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this