” لە 10 ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس خنکاون”

0
420

SNN

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشکرای دەکات، لە 10 ساڵی رابردوودا مردن بەهۆی رووداوەکانی خنکان لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 2.5 ملیۆن کەس بووە، ئەوەش بەو واتایە دێت لە مردن بەهۆی نەخۆشی و کەمخۆراکی و کەمی پڕۆتین و وزەوە زیاترە.

سبەی یه‌كشه‌ممه‌ (25 تەممووز) بە رۆژی خۆپاراستن لە خنکان دیاریکراوە، بەر لەو رۆژە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، زیاتر گەنجان و منداڵان دووچاری خنکان دەبنەوە، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی بە رووداوی خنکانەوە گیان لە دەستدەدەن تەمەنیان لە 30 ساڵ کەمترە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوە كرد، رێژەی خنکان لە ناو وڵاتە هەژارەکان و بەتایبەت وڵاتانی ئاسیا زیاترە بەراورد بە وڵاتە دەوڵەمەندەکان، روونیشی كرده‌وه‌، زیاتر لە 60%ی رووداوەکانی خنکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای زەریای هێمن و باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا روودەدات.

لە راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهاندا هاتووە، مردن لە زۆربەی ئاماری وڵاتان بە خنکان تۆمار نەکراون، بۆیە پێشبینی دەکەن مردن بەهۆی خنکانەوە زیاتر بێت لەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە.’

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this