گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەنێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا واژووکرا

0
261

SNN

ئەمڕۆ يەکشەممە، وەزيری کشتوکاڵی هەرێم بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەولێر گرێبەستێکی کشتوکاڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژووکرد، ئەوەش بەمەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی يەکتری و رەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ دەرچوانی بەشی کشتوکاڵ.

بێگەرد تاڵەبانی وەزيری کشتوکاڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “ئامانج لەو گرێبەستە رەخساندنی دەرفەتی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانە و برەودانە بە توانای جووتياران، ليژنەيەکی راوێژکاری بۆ ئەو نەبەستە پێکدەهێنرێت”.

وتيشی “رێککەوتنەکە بۆ سوود وەرگرتنە لە ئەزمونی وەبەرهێنەرەکان و گواستنەوەی ئەو ئەزممونانەيە بۆ هەرێمی کوردستان، وڵاتی هۆڵەندا هەميشە هاوکاربووە و پاڵپشتی وەبەرهێن و خاوەن سەرمايەکان بووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this