هاتنی گەشتياران بۆ سنووری سلێمانی زياديکردووە

0
414

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات بەهۆی ئەو ناوچە بەرفراوانەی كە لە سنورەكەدا هەمانە و هاوكات لەباری كەشوهەوای ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە و هەورامان، تەنها لەماوەی چوار رۆژی جەژندا 90 هەزار و 91 گەشتیار هاتوونەتە هەڵەبجە و بە بەرارود بە جەژنی رەمەزان هاتنی گەشتیارانیش زیادیكردووە.

غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە زیاد لە 30 ناوچەی گەشتیاری بوونیان هەیە كە ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا بە هەزاران گەشتیار لە پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانیان دەكەن، لە ئێستادا تەنها سێ‌ شوێنی گەشتیاری ماون كە گەشتیاران بتوانن ڕوویان لێبكەن و كاتەكانیان بەسەر بەرن ئەوانیش سەیرانگاكانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ و ئاوێسەرە لە ناوچەی هەورامان.

ئاماژەی بەوەشكرد: “لەماوەی چوار ڕۆژی رابردووی جەژندا هاتنی گەشتیاران بۆ ئەو سێ‌ ناوچەیە بەردەوامی هەبووە و تیمەكانمان لە گەشتوگوزار توانیویانە پێشوازی بكەن لە هاتنی 90 هەزار و 91 گەشتیار كە زۆرینەیان لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عێراقەوە هاتوونەتە سنوورەكەمان، هاوكات بە بەراورد بە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاتنی گەشتیاران زیادیكردووە بەجۆرێك لە جەژنی رەمەزاندا 70 تا 75 هەزار گەشتیار هاتبوونە سنوورەكەمان”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەی جەژنی قوربان كە بەردەوام گەشتیار ڕوویان لە ناوچەكە كردووە هیچ رووداوێكی نەخوازراو تۆمار نەكراوە، هاوكات زۆرترین گەشتیاریش ڕوویان لە سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و سەرچاوەی زەڵم و ناوچەی هەورامانیان كردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this