تەندروستی سلێمانی داوايەک ئاراستەی هاووڵاتيان دەکات

0
275

SNN

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێشووداو وە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان.

تەندروستی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا داوادەکات “هاووڵاتيان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان هەوڵبدەن بەرکەوتن کەم بکەنەوەو لەکاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە:

– کلینیکی ڕاوێژکاری شە هید تاهیر علی والی بەگ

– کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بونی پسپۆڕی تایبەت تیایاندا

هەروەها داوا لە هاووڵتيان دەکات ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:

-1بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە.

-2بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.

-3خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاووڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

-4گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.

-5مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this