زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمدایە

0
244

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە گوێرەی دواین ڕیزبەندی جیهانی بۆ باشترین زانكۆكانی جیهان پێگەی جیهانی (وێبۆمێتریكس) بۆ شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ ڕیزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهانی بڵاو كردەوە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆی حكومی لەپلەی یەكەمی ڕیزبەندییەكەدایە، سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش ئەمە بەدەستكەوتێكی گەورە دەزانێت بۆ زانكۆكەیان.

ڕیزبەندی( وێبۆمیتریكیس) لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و سالانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات بەپێی‌ ڕیزبەندییەكە، زانكۆی‌ سسلێمانی‌ لەسەر ئاستی‌ زانكۆ حكومیەكانی‌ هەرێم بە یەكەم دەستنیشانكراوە و لەسەر ئاستی‌ زانكۆكانی‌ عێراق بەگشتیش بە پێنجەم دەستنیشانكراوە، ئەمە جگەلەوەی‌ لەسەر ئاستی‌ زانكۆكانی‌ جیهانیش لە پلەی‌ سێ‌ هەزار و 139 یەمین دایە

د.ڕەزا حەسەن، سەرۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، بە SNNی ڕاگەیاند: دیاریكردنی زانكۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی یەكەمی زانكۆ حكومییەكانی هەرێم هەنگاوێكی گەورەیە و ئەركی سەرشانمان زیاتر قورس دەكات بەوەی بتوانین لە داهاتوودا زیاتر گرنگی بە زانكۆكەمان بدەین نەهێڵین ئەو پلە و ئاستە بەرزەی كە بەدەستی هێناوە دایبەزێنین، بۆیە زۆر دڵخۆشین ئەمەش بە هەوڵ و ماندوبوونی‌ مامۆستایان و پسپۆڕانی‌ زانكۆكەمان و توێژینەوەكانیان هاتووەتەدی‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم جۆرە هەڵسەنگاندن و ڕیزبەندییانە گرنگی خۆیان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین هەوڵی زیاتر بدەین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی زانكۆكەمان، هاوكات هاندەرێكیشە بۆ زانكۆكانی یكە كە ئەوانیش بتوانن لەهەوڵەكانیان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانی ئاستێكی باشتر و پلەیەكی بەرزتر.

هەر بەپێی‌ ئەو ریزبەندییە، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پلەی‌ یەكەمی‌ زانكۆ تایبەتییەكانی‌ هەرێم دێت، لەسەر ئاستی‌ زانكۆ تایبەتیەكانیش لە پلەی‌ 13 یەمدایە و لەسەر ئاستی‌ زانكۆكانی‌ جیهانیش لە پلەی‌ سێ‌ هەزار و 749 دایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this