رووپێوییەک بۆ دیاریکردنی رێژەی هەژاری و بێکاری لە هەرێم ئەنجامدەدرێت

0
247

SNN

دەستەی ئاماری هەرێم بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رووپێوییەک بۆ دیاریکردنی رێژەی بێکاری و هەژاری لە هەرێم دیاریدەکات.

سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “دەستمان بە رووپێوێك كردووە بۆ دیاریكردنی رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستان و رووپێوەكەش بە شێوەی مەیدانییە و لەناو خەڵك ئەنجام دەدرێت و تا سەرەتای مانگی داهاتوو کاری مەیدانی تەواو دەبێت، لە رێگەی ئەو رووپێوەوە بۆمان دەردەكەوێت، كە رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستاندا چەندە”.

دیراسەکردنی رووپێویەکە پێدەچێت تا مانگی ئەیلول بەردەوام بێت، لە ھەر ناوچەیەك پێویستیان بە رێژەیەك خێزان ھەیە كە ناوەكانیان وەربگرن.

لەدوای تەواوبوونی رووپێویەکە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this