هاتووچۆی سلێمانی: هەڵمەتەکەمان بەردەوامە و هاووڵاتیان هاوکارێکی زۆر باشن

0
203

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتی هێزە هاوبەشەكانی سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جامرەش و بێ‌سەرەتا بەردەوامی هەیە و لەماوەی  ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 11 چەكی جۆراو جۆر و حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیراوە و هەڵمەتەكەش لە شاروشارۆچكەكانی دیكە بەردەوامی هەیە.

ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆش هاوشێوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەڵمەتەكانی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە و خۆشبەختانە بە گوێرەی ئەو پلانەی كە داماننانوە توانیومان كاری زۆر باش بكەین هاوكات هاووڵاتیانیش هاوكاری هێزە هاوبەشەكانن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەڵمەتە تەنها بۆ ڕۆژێك و دووان نییە، بەڵكوو لە ڕۆژانی داهاتووش بەهەمان شێوە و بەهەمان گرتنە بەری ڕێكاری ئێستا بەردەوامی دەبێت كە ئەمەش لە دواجاردا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا كۆتایی دێت چونكە زۆرێك لەو تاوان و كارە نایاساینەی كە ئەنجام دەدرێن بەهۆی ئەو جۆرە چەكە بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلە بیسەرەتایانەوە ئەنجام دەدران.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی كە لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNدراوە، لە سەرەتای دەستپێكی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش و چەكی بێمۆڵەت تواندراوە لەماوەی دوو ڕۆژی یەكەمی هەڵمەتەكەدا 11 چەك لە جۆری دوو كڵاشینكۆف و نۆ دەمانچە دەستیان بەسەردا بگیرێت هاوكات حەوت  ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 150  لەزگە و پەردەی ڕەش، بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو دەستیان بەسەرداگیراوە.

هاوكات جگە لە سلیمانی لە سەرجەم قەزا و ناحییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەڵمەتەكە بەردەامی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this