چەندین “سلێمانی هەڵشۆیی” دیکە لە هەرێمی کوردستان پەیدابوون

0
329

SNN

حاڵەتەکانی فریودانی هاووڵاتیان لەپێناو پەیداکردنی پارە، لە هەرێمی کوردستان بەردەوام لە زیادبووندان، لەدوای دەستگیرکردنی گەنجێک بەناوی “سلێمان هەڵشۆیی” کە پارەی سەدان هاووڵاتی پشدەری خواردبوو و دواتر دەستگیرکرا، ئێستا چەند کەسێکی دیکە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکەون و سەرەڕای هۆشدارییەکانی لایەنی ئەمنیش هێشتا کەسانێک هەن کە فریودەخۆن.

دوایین ئەو کەسانەی کە لەسەر بەڵێنی بێ بنەما خۆیان دەوڵەمەند کردووە، کەسێکی دیکەیە لەسنووری پشدەر کە بەناوی بازرگانی نەوت و گازەوە پارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی بردووە و رایکردووە، خاوەن قەرزەکان دەڵێن “بڕی ئەو پارەیەی کە لێیوەرگرتووین بە کۆی هەموومان دەگاتە ملیۆنێک دۆلار (100 دەفتەر)، خاوەن قەرزەکان وتوویانە کە ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە پارکی سەنگەسەر گردبوونەوە دەکەین.

ئەمەش تەنیا دوای دوو رۆژدێت لە گردبوونەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لە هەولێر، کە بە وتەی خۆیان فریودراون دوای ئەوەی کۆمپانیایەک کە بە وتەی خۆی مامەڵە بە دراوی ئەلیکترۆنییەوە دەکات، 45 ملیۆن دۆلاری خەڵکی بردووە و هەڵاتووە، خاوەن قەرزەکان دەڵێن “پارەی لە سێ هەزار لە هەولێر کەس کۆکردووەتەوە”.

سێ مانگی لەمەوبەریش کەسێکی دیکە بەناوی (ک.ع) لەدایکبووی 1996 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە دەستگیرکرا کە مامەڵەی گوماناوی دەکرد و ئۆتۆمبێل و زەوی و کەلوپەلی گرانبەهای لە خەڵک وەردەگرت و بەڵێنی ئەوەی پێدەدان کە داهات و سەرمایەکانیان بۆ زیاددەکات، کە بە وتەی شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەو شتانەی كە وەریگرتووە لە ماوەی 15 رۆژ  بریتیبوون لە 11 ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل پارچە زەوییەک و بە بەهای 10 هەزار دۆلار كارتی وەرگرتووە ئەمە جگە لەوەی لەكاتی دەستگیركردنیشی مامەڵەی شەش ئۆتۆمبێلی دیکەی لابوو خەریكبوون پێیبدەن.

سەرباری هۆشدارییەکانی هێزە ئەمنییەکان کە چیتر فریو بە کەسانێک نەخۆن کە مامەڵەی گوماناوی دەکەن، هاووڵاتیان بەردەوام دەکەونە داوی ئەو کەسانەوە و خۆیان تووشی زیانێکی گەورە دەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this