مووچەی كارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كفری دزرا

0
392

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە، قازی نەجم بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی كفری رایگەیاند: لە كاتی گواستنەوەی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرەكاندا لە بانكی كەلارەوە بۆ كفری، لەناو بازاڕی كەلار لەلایەن چەند كەسێكەوە نیوەی پارەی كارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كفری دزرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە لیكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردن و ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی كارەكەیان ئەنجامداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this