ژمارەیەک پەرلەمانتار فشارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا رەتدەکەنەوە

0
276

SNN

ژمارەیک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەدەکەن حکومەتی هەرێم سەرباری ئەوەی بەهۆی پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەوە زیاتر لە 10 ترلیۆن دیناری مووچەخۆران قەرزارە، بەڵام چەند رۆژیکە وەزارەتی کارەبا فشار لەسەر هاووڵاتیان دەکات بۆ گەڕانەوەی قەرزی کارەبا.

لە راگەیەنراوێکدا 25 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باسیان لەوەکردوە: “ماوەیەكە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، پێداگریی دەكات لەسەر دانەوەی ئەو قەرزی كارەبایەی لەلای هاوبەشانی كارەبایە، بۆیە باوەڕیانوایە سەرەڕای ئەوەی ئەركی هەر هاونیشتمانییەكە بەرانبەر بەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشیدەكرێت، پارەی خزمەتگوزارییەكان بدات. بەڵام دەبێت حكومەت پێش جێبەجێكردنی ئەم ئەركە لەلایەن موچەخۆرانەوە، ئەو مافە خوراوەی موچەخۆران بگەڕێنێتەوە؛ كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا و لە چوارچێوەی نایاسایی “پاشەكەوتی موچە” و “لێبڕینی موچە” و “نەدانی موچە”دا كەوتوەتە سەری، كە زیاتر لە دە تریلیۆن دینارە و قەرزە لەسەر حكومەت، لەكاتێكدا قەرزی كارەبا، ناگاتە یەك لەسەر دەی ئەو پارەیەی كەوتوەتە لای هاوڵاتیان.

ئەو پەرلەمانتارانە کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ یەکگرتوو و سەربەخۆکان پێکهاتوون، راشیانگەیاندوە، دەبێت قەرزی كارەبا و ئاو و خانوبەرە و كۆی قەرزەكانی حكومەت، كە دەكەونە لای موچەخۆران، لەچوارچێوەی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020/ چاكسازیی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینیی لە هەرێمی كوردستان دا جێبەجێبكرێن، ئەمەیش بە كردنەوەی “هەژماری بانكیی” و پاكتاوكردنی قەرزرە كەڵەكەبوەكان یەكلابكرێتەوە، وەك چۆن لە مادەی (13/ بڕگەی یەكەم، خاڵی 1)ی یاساكەدا جەختی لەسەركراوەتەوە، نەك وەزارەتێك بێت و بارگرانی دیكە بخاتە سەر موچەخۆران، كە هێشتا موچەیەكی تەواوەتیی بێ‌ لێبڕینیان وەرنەگرتوە.

ئەو پەرلەمانتارانە جەختیشیان کردوەتەوە، “ئەم پرسە بەهێند وەردەگرین و پێداگریی لەسەر ئەم مافە رەوایەی موچەخۆران دەكەین، كە توێژێكی فراوانی هاوبەشانی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانن و بە یاسایش ئەو مافەیان بۆ دەستەبەركراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this