حەلبوسی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق

0
200

SNN

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق.

محەمەد حەلبوسی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی “عێراق بە رێککەوتنی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، دەستکەوتێکی گەورەی بەدیھێناوە و ھەنگاو بەرەو پتەوترکردنی تواناکانی خۆی دەنێت”.

راشیگەیاندووە “ھەروەھا عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماتیی و سیاسیی سەرکەوتووبووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ستراتیجیی لەگەڵ واشنتۆن.”

بەغدا و واشنتۆن لە میانی گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیجیی لەسەر کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق رێککەوتن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this