مێردمنداڵێک لەسەر 10 هەزار هاوڕێکەی دەکوژێت

0
1032

SNN_عیماد جەباری

شەوی رابردوو لە کەرکوک مێردمنداڵێک هاوڕێکەی خۆی دەکوژێت، لە بەردەم پۆلیسیشدا دان بەوەدا دەنێت کە کێشەکەیان لەسەر 10 هەزار بووە.

نەقیب سامان رەمەزان بەڕێوبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لەئازادی بە SNNی راگەیاند: “تۆمەتبارەکە ناوی ( ئ.ق.ع)  تەمەنی ١٤ ساڵە و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.

وتیشی، “بەپێی دانپێدانانەکە بکوژەکە پاسکیلێکی بە هاوڕێیەکی تەمەن 16 ساڵی فرۆشتوە و 10 هەزار لە نێوانیان ماوەتەوە، بە وتەی بکوژەکە شەوی پێشتریش بەهەمان شێوە کێشە لەنێوان دروستبوە و شەڕیان کردوە”.

نەقیب سامان ئەوەشی وتووە، “تۆمەتبارەکە بە چەقۆ هاوڕێکەی کوشتووە و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this