حزبێکی ديکەی عێراق بايکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد

0
355

SNN

هاوپەيمانی “منبەری عێراق” بە سەرۆکايەتی ئەياد عەلاوی سەرۆکوەزيرانی پێشووتری عێراق بايکۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی کرد کە بڕيارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

هاوپەيمانی “منبەری عێراق” لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “دوای نەمانی هەلی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و خاوێن بريارماندا لە هەڵبژاردنەکان بکشێينەوە، داوا لە سەرجەم لايەنەکان دەکەين لە هەڵبژاردنەکان بکشێنەوە”.

تا ئێستا هەريەک لە حزبی شيوعی عێراق و موقتەدا سەدر رێبەری ررەوتی سەدر بايکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقيان کردووە، ئەوەش گومانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دروستکردووە، بەڵام کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوام جەخت دەکاتەوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان کراوە و لەوادەی خۆيدا بەڕێوەدەچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this