لە SNN ەوە نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم دەخرێتەڕوو

0
353

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەركراوە دەبێت ناردنی 200ملیار دینار بە شێوەی سولفە بەردەوامی هەبێت تا ئەوكاتەی كۆتایی بە وردبیكردنی داهاتەكانی هەرێم دێت لەلایەن بەغداوە، بۆیە دەبێت ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەردەوامیدان بە ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم دەكەوێتە سەر ئەستۆی حكومەتەكەی كازمی، چونكە بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیی لەسەر دراوە ئەوەیە كە دەبێت ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بەردەامی هەبێت بە شێوەی سولفە تا ئەوكاتەی لەلایەن هەردوو لیژنەی وردبینی عێراق و هەرێم كۆتایی بە وردبینیكردنی داهاتەكانی هەرێم دێت بۆیە بە پێی ئەو بڕیارە بێت دەبێت ناردنی 200 ملیارەكە بەردەوامی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دەبێت ئەو راستییەش نەشارینەوە، كە لە ئێستادا فشارێكی زۆر لەسەر كازمی هەیە بۆ ئەوەی ئەو 200 ملیار نە نێرێت بۆ هەرێم و كۆتایی پیبێنێت، بەڵام ئەوە دەكەوێتە سەر حكومەتەكەی كازمی ئاخۆ تاچەند دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەو فشارانە و ناردنی 200 ملیار دینارەكە ڕادەگرێت، بەڵام پێناچێت بڕیاری ڕاگرتنی بدرێت چونكە ئەو بابەتە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەدەوامیدان بەم دۆخە بەناردنی 200 ملیار دینار لەبەرەژەوەندی هەرێمدایە بەڵام دەبێت حكومەتی هەرێمیش ئەو ڕاستییە بزانێت كە حكومەتی عێراقیش فشاری لەسەرەو لەوانەیە نەتوانێت تاماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت بۆیە واباشترە هەردوولا كار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیاسای بودجە بكەن.

رۆژی 15/6/2021 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی خۆیادا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت، دوای وردبینی كردن لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، هاوكات رۆژی 11/7/2021  لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی ڕێككەوتننامەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، یەكەمین بڕە پارە لە لایەن حكومەتی فیدراڵی عێراق، كە بڕی 200 ملیار دینار بوو، خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بانكی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this