بەرپرسیكی حزبی شیوعی: بوونی بڕیاری مەركەزی بۆ هەر حزبێك كارێكی پێویستە

0
319

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی باڵای حزبی شیوعی باس لەوەدەكات بۆ هەر حزبێكی سیاسی لەهەرێمی كوردستان زۆر گرنگ و پیویستە كە بڕیارەكانی مەركەزی و یەكلاكەرەوەبن نەك هەركەسەو بۆخۆی خاوەن بڕیاربێت، بۆیە ئەو بریارانەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەركراون دەبوو هەرزوو ئەو بریارانە بدرانایە و ئێمە لە حزبی شیوعی پشتیوان و هاوكاری هەموو ئەو بڕیارانەین كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.

هادی كوڵكنی، ئەندامی كۆمیتەی چاودێری ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان هەر حزبە و ئازادە لە شێوازی كاری سیاسی خۆی، بۆیە ئێمە لە حزبی شیوعی پێمان وایە كە بوونی بڕیاری مەركەزی بۆ هەر حزبێك كاریكی پێویست و گرنگە وەك ئەوەی لە ناو حزبێكدا چەند كەسێك خاوەن بڕیاربن، واشباشتر هەر بڕیاردەدرێت بە ڕاوێژ و كۆدەنگی بدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو بڕیارانەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سنوری سلێمانی و دەوربەری دەركراون دەبوو هەرزوو حكومەت بەو بڕیارانە هەستێت بەتایبەت لە بارەی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاو جامرەش، بۆیە ئێمە لە حزبی شیوعی دەستخۆشی لەوەها بڕیارێك دەكەین كە لە بەرژەوەندی گشتیدایە بۆ ئەوەی بتواندرێت هەر كەسێك كە كاری نایاسایی دەكات دەستگیربكرێت نەك تەنها لە ناوچەیەك بەڵكوو دەبێت ئەمە لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت”.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی حزبی شیوعی لە كاتێكدایە كە لەسەر بڕیارو ڕسپاردەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی چەند ڕۆژێكە لە چوارچێوەی ڕێكخستنەوەی ناوشار و ڕەخساندنی هێمنی و ئاسایشی زیاتر هەڵمەتێكی بەرفروان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستپێكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this