کۆمسيۆنی هەڵبژاردنەکان ئاگادارييەکی بڵاوکردەوە

0
254

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی کۆمسیۆن خۆیان تۆماربکەن، ئەوا يەکی مانگی ئاب کۆتا وادەی خۆتۆمارکردنە”، دەشڵێت “پێویستە ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندن وەردەگرن لەماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکان بگەڕێننەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی سەر سندوق لە کۆمسیۆن ناوی خۆیان تۆمار بکەن، ئەوا پێویستە بە زوترین کات فۆڕمی دامەزراندن لە نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن وەربگرن و لەماوەی سێ رۆژدا فۆڕمەکان بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پێویستە کەسی خوازیار لەگەڵ گەڕاندنەوەی فۆرمەکە وێنەیەک و بەڵگەنامەکانی پێوەبێت.

بڕيارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، نوێنەرانی هەريەک نەتەوەيەکگرتووەکان و يەکێتی ئەوروپا و چەندين رێکخراو سەرپەرشتی بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this