ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت

0
467

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، رایگەیاند:مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێی راگەیاندوون بەرەوام دەبن لە ناردنى پشکى هەرێم.

ئامانج رەحیم لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى ئاشکرایکرد، دوێنێ لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرانى دارایی و نەوت کۆبوونەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ناردنى پپشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەردەوام بێت.

“وتیشى کازمى جەختیکردەوە کە حکومەتى فیدراڵى بەردەوام دەبێت لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم”

باسى لەوەشکرد، به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا و داهاتی ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له‌ به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنی موچه‌ به‌بێ لێبڕین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this