ئاری هەرسین: قوباد تاڵەبانی كەسێكی بە ئەزمون و خاوەن بەڵێنە

0
470

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەبێ‌ یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان سیاسەتكردن لە كوردستان سەركەوتوو نابێت، هاوكات باس لەوە دەکات دیاریكردنی ( قوباد تاڵەبانی) وەك سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی هەنگاوێكی گرنگە چونكە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی تەمەنێكی كەمی هەیە، بەڵام خاوەن ئەزمونێكی زۆرە.

 

ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموکراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “بۆ ئێمەی پارتی هەمیشە هاوپەیمانییەتیكی ستراتیژمان بەلاوە زۆر گرنگ بووە كە لەگەڵ یەكێتی وەك هێزێكی سەرەكی كوردستان هەمان بێت، چونكە بەبێ‌ یەكێتی نە وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت نەسیاسەت دەكرێت، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رێز لە هەر بڕیارێك دەگرین كە لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە دەربچێت”.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەرچەندە دیاریكردنی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی ئەمە پرسێكی ناوخۆییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە خودی قوباد تاڵەبانی هەرچەندە كەسێكە خاوەن تەمەنێكی كەمە، بەڵام خاوەن ئەزمونێكی زۆرە و خاوەن بەڵێنی خۆیەتی و زۆر جدییە لە بڕیارەكانیدا و دڵسۆزیشە بەكارەكەی بۆیە بەدڵنیاییەوە لەو ڕاستە ڕێگایە لانادات كە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و نشتیمانیی كوردستان خۆی دەبینێتەوە بۆیە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین”.

 

لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی وەفدی باڵای یەکێتی و گۆڕان قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this