بەرپرسێکی پارتی “بوونی یەك سەرچاوەی بڕیار لە حزبدا پێویستییەكی هەنووكەییە”

0
508
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بۆچوونی ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بوونی یەک كەسی بڕیاردەر لە هەر حزبێكدا زیاتر كاریگەری لەسەر بەرەوپێشبردنی ئەو حزبە دەبێت، و دەڵێت: “ناكرێت لە حزبێكدا چەند بڕیاردەرێك بوونیان هەبێت و بوونی فرە قوێخایی لە حزبدا حزب لێكهەڵدەوەشێنێت بوونی مەركەزییەت و یەك سەرچاوەی بڕیار بۆ هەر حزبێك پێویستییەكی هەنووكەییە”

ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی – هەڵەبجە لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یەکێتی کە بووە هۆی ئەوەی تەواوی دەسەڵاتەکانی لاهور شێخ جەنگی رادەستی بافڵ تاڵەبانی بکرێت، بە SNNی ڕاگەیاند: فرەکوێخایی لەهەر ناوچەیەك و لەناو هەرحزبێكدا هەبێت خزمەت بە بەرەوپێشچوون ناكات، بەڵكوو بە پێچەوانەوە بەرەو دواوەی دەبات، بۆیە هەركاتێك هێزێكی سەربازی لەژێر دەستەڵاتی دامەزراویەكی حكومیدا نەبێت ئەمە زۆر ترسناكە، وەك ئەوەی هەر ئەندامێكی ئەو حزبە بۆ خۆی جەنەراڵێك بێت و بە ئارەزووی خۆی بڕیاربدات و هێز بجوڵێنێت ئەمە نابێت بەوجۆرە بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزانەی كە لە ئێستادا هەن خەریكە ڕێكدەخرێنەوە، بەتایبەت هێزەكانی پارتی و یەكێتی کە دەبێت بخرێنە ژێر دەستەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە و نابێت هیچ كەسێك خۆی بەخاوەنی ئەو هێزانە بزانێت بۆیە ئەمە رێگا دروستەكەیە، بەو هیوایەی بەهەوڵی هەموولایەك بتوانین زیاتر هێزەكان ڕێكبخەینەوە.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە خولی پێشووی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕیارانەشی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێن لەدەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیارێكی زۆر باش و لەكاتی خۆیدا دەركرا چونكە ئەم بڕیارانە خزمەت بە سەقامگیری زیاتری شار و شارۆچكەكانی كوردستان دەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this