لە کەرکوک 24 داواکراو دەستگیرکران

0
204

SNN

فەرماندەی ئپراسیۆنەکانە هاوبەشەکانی کەرکوک لە راگەیەندراوێدا رایانگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دو رۆژی رابردوودا، 24 تۆمه‌تبار و داواكاراویان ده‌ستگیركردوه‌ و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، هێزه‌كانیان ژماره‌یه‌ك ئۆپراسۆنی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 6 داواكاراویان به‌پێی مادده‌كانی 4ی تیرۆر و 15 كه‌سیشیان به‌پێی مادده‌ی جیاوازی دیكه‌ مادده‌ی دیكه‌ی یاسایی ده‌ستگیركردوه‌، هه‌روه‌ها 3 باره‌گای چه‌كدارانی داعشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 3 بۆمبی ده‌ستی، 3 (سێ) مووشه‌كی جیاوازدا گرتووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پۆلیسی فیدراڵی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ناوچه‌ی كه‌رحه‌ و وادی كور و وادی شه‌بیجه‌ی كه‌ركوك هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشگریی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی داعش، له‌ئه‌نجامیشدا 3 چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه‌ و مۆڵگه‌ و باره‌گایان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا گرتووه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ گوندی حه‌سه‌ن غه‌یر و سه‌لام مه‌حجوره‌ و واده‌ی ئه‌بو خه‌ناجر ئه‌نجامداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this