ئەو ئاگرە زەبەلاحەی دارستانەکانی باشووری تورکیای گرتووەتەوە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە

0
425

SNN

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند: ژماره‌ی گیانلەدەستدان بە ئاگری دارستانه‌كانی باشووری توركیا بۆ چوار كه‌س به‌رزبووه‌وه‌ و ده‌یان گوندیش له‌نزیك ئاگره‌كه‌ و به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌ چۆڵكران.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ناوچه‌ى بۆدروم كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌ هۆتێله‌كانیش كه‌ گه‌شتیاریان تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گوندی نزیك ئه‌و رووداوه‌ چۆڵكراون.

تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانسی فریاكه‌وتنی له‌ ئه‌نجامی دوكه‌ڵی هه‌ڵمژراو و دروستبونی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، 183 كه‌سیان گواستووته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌، كه‌ 3 له‌و كه‌سانه‌ تووشی سوتان بوون و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌ئێستاشدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان لەدەستداوە گه‌یشتووه‌ته‌ چوار كه‌س.

حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاندووه‌، له‌ڕێگه‌ی زیاتر له‌ چوار هه‌زار كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌وه‌ و به‌ پشتیوانی هێلیكۆپته‌ر له‌هه‌وڵدان بۆ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌، بەڵام تا ئێستا بێ سودە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this