“قوباد تاڵەبانی كەسایەتیەكی كاریگەری سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانە”

0
245

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەدرێژەی كاردانەوەكانی تایبەت بە دیاریكردنی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات قوباد تاڵەبانی یەكێكە لەو گەنجە سیاسیانەی كە ڕۆڵێكی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی ئازدی ڕۆژنامەگەری و بەرەوپێشبردنی شاری سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكە هاوكات ناوبراو كەسایەتیەكی كاریگەری سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانیشە.

بەختیار كەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: گومان لەوەدا نییە كە دیاریكردنی كەسایەتی قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بڕیارێكی زۆر دروستبوو ئێمە لە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین، چونكە ناوبراو یەكێكە لەو كەسە سیاسییە گەنجانەی كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە زیاتر گەشەكردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و هەروەها خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی زیاتری شاری سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە حزبی سۆسیالیست لەوە دڵنیاین كە قوباد تاڵەبانی سەركەوتوو دەبێت لە بەڕێوەبەردنی پۆستی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی چونكە بۆخۆی پێشتر ئەو ئەزموونەی هەبووە ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ڕابردووشدا لەو پۆستە حكومییەی كە لەناو حكومەتدا هەیبووە توانیویەتی زۆربەباشی كارەكانی ئەنجامبدات، بۆیە دەتوانین ئەوە بڵێن كە بەشێوەیەكی گشتی قوباد تاڵەبانی كەسایەتیەكی كاریگەری سەر گۆرەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانە.

وتەبێژەكەی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندی پتەوی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان و هەروەها چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان هۆكارێكی دیكەیە كە ناوبراو بتوانێت زیاتر سەركەوتوو بێت، بۆیە بەبۆچوونی ئێمە دیاریكردنی قوباد تاڵەبانی بە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بڕیارێكی دروستبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this