هاوپەیمانان: بە بەهای پێنج ملیار دۆلار هاوکاری عێراقمان کردووە

0
445

SNN

هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت: لە 2014ەوە تا ئێستا بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار هاوکاری عێراقمان کردووە.

وەین مۆرۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “هەفتەی رابردوو لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، هاوکارییەکانیش لە شێوەی پێدانی کەرەستەی سەربازی و هاوکاری دارایی و مەشق و راهێناندا بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام دەبێت تا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”.

وتییشی: “لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پرسی بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا بڕیارێکە لەدەستی عێراق و ئەمریکا دەمێنێتەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this