وەزیری دەرەوەی عێراق: رەوشی ئەمنی وڵاتەکە بۆ هەڵبژاردن گونجاوە

0
437

SNN

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند بارودۆخی ئەمنی عێراق جێگەی نیگەرانی نییە و دەکرێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیەی سعودی جەختی لەوەکردەوە کە تا ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کشانەوەی هیچ حزبێکی لە هەڵبژاردنەکە تۆمار نەکردووە.

وتیشی: “رەوشی ئەمنی عێراق ناکرێت ببێتە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان و بڕیارە بە چاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

لەبارەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دوایین گەڕی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا وتی: “هەموو حزبە سیاسییەکان پێشوازییان لە دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیە کردووە”.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، هەڕەشەی کشانەوەی کوتلەی سەدر لە هەڵبژاردنەکە گومانی خستبووەسەر مەترسی دواخستنی هەڵبژاردنەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this