ئەمریکا: پێشوازی لەهەر هەوڵێک دەکەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران

0
286

SNN

ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی گرژی لەگەڵ ئێراندا، ناوێت بە تایبەتیش لە عێراق و پێشوازیش لەهەر هەوڵێک دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران.

نووسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە ئەعرەجی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر و جەنەڕاڵ پۆڵ کالڤێەرت فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا ئەنجامی سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، و شاندی ھونەری بۆ واشنتۆن لەگەڵ رەوشی سیاسی و ئەمنیی و ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق خراوەتە بەرباس.

باس لەوەشکراوە کە لە دیدارەکەدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی و شاندی ھونەری عێراق بۆ واشنتۆن، سەردانێکی سەرکەوتووبووە و ئەنجامی گرنگی لێکەوتووەکە کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە و فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، جەنەڕاڵ پۆڵ کالڤێەرت ئاگادارکراوەتەوە لەوەی بەدواداچوون بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن بکات کە تایبەتە بە کۆتایھێنان بە بوونی ھێزی شەڕکەری بیانی لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ و جەختیشکراوەتەوە لەوەی کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق لەشەڕی دژبە داعش.

ماتیۆ تولەر ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی دیپلۆماتی دەکات کە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بخرێتەگەڕ و وتی: “ئەمریکا گرژی لەگەڵ ئێراندا، ناوێت بە تایبەتیش لە عێراق”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this