کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوييەکان و سەنتەری شارەکان باران دەبارێت

0
316

SNN

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ  لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و باران دەبارێت، لە پارێزگای سلێمانيش ئاسمانی شارەکە نيمچە هەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ” ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەرى بارینى باران  لە هەندێ کاتى جیا جیا هەیە، لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش هەیە, وە پێشبینى پروشکە باران لە سەنتەرى پارێزگاکان لە هەندێ کات هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this